ڤیدیۆ :: ئاڵا تاڵەبانی سروودی نیشتمانیی عێراق دەڵێتەوە و سوپاسی کارمەندانی تەندروستیی عێراق دەکا

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەدەم گوتنەوەی سرووی نیشتمانیی عێراقی، ستایشی کارمەندانی تەندروستیی عێراق دەکات و خۆی لە باسکردنی کارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دەدزێتەوە.

ئاڵا تاڵەبانی کە بە ئاڵا ئه‌سه‌دی ناسراوه‌ وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی لەگەڵ ئەو عێراقییانەی کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن، دەناسرێتەوە و پێشتریش لە کاتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی گرووپێکی نێو یەکێتی، میلیشیا داگیرکەرەکانی عێراقی بەسەرکردەوە، لە نوێترین چالاکیدا، تۆمارێکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە لەوە دەچێت لە بەلەکۆنەی هۆتێلێکەوە بێت، سروودی (مەوتینی) کە سروودی نیشتمانیی عێراقییە، دەڵێتەوە.

Back to top button