وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 14 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ٩ ئافرەت و ٤ پیاو و منداڵێكە لە گەرەکەکانی ( سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان) زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٨ نیسان ٢٠٢٠

Back to top button