له‌هه‌ولێر ژمارەیەك تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌ و رەوانەی ماڵەوە دەكرێن

بڕیارە لەم دوو رۆژەدا ژمارەیەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەولێر رەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە.

حاجی فەیزوڵڵا محەمەد، بەڕێوەبەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر بە كه‌ناڵی كوردستان24ی راگەیاند ، لە دوێنێوە كە چەند گەڕەكێكی ھەولێر كەرەنتین كراون، پشكنین بۆ زیاتر لە ھەزار كەس كراوە، چاوەڕێ دەكەین ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینەكانیان دەرچێت.

راشیده‌گه‌ێنێت زیاتر لە 130 كەس كەرەنتین كراون كە بەركەوتەیان لەگەڵ تووشبووەكان ھەبووە.

باری تەندروستی سەرجەم تووشبووان جێگیرە و لەم دوو رۆژەدا زیاتر لە 10 نەخۆشی دیكە رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

Back to top button