سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى هه‌ردوو شه‌هیده‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-70.jpg)
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری دوو پێشمەرگە شەهیدەکەی شارۆچکەی کوڵەجۆ لە سنووری گەرمیان دەکات و دەڵێت، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌متانم.
پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو شه‌هیدى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان سورکێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش گیانیان به‌خشى و شه‌هید بوون.
هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى شه‌هیدان شاد بكات و سه‌بوورى به خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
8/4/2020