كۆیه : ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا له سنووره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی شاری كۆیه، رایگەیاند، ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان بەشێوەی هەڕەمەکیی لە ٦٠ کەس وەرگرت و ئەنجامەکەیان بڵاوکردەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٠/٤/٨، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه، راگه‌یاندراوێكى لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەشی پاراستنی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا، 60 سامپڵ بەشێوەی هەڕەمەکی لە سنووری کۆیە وەرگیران.
تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان 302 كه‌س تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه، 110 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، سێ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.