وه‌زیری بازرگانی: ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كات ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕێاریدا وه‌ك قه‌ره‌بۆیه‌ك بۆ به‌شه‌ر خۆراكی مانگانه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو بڕێك پاره له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كات، وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه “ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وابڕیاره حكومه‌تی عیراق دابه‌شی بكات له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه و بۆئه‌وه‌ش به‌دواداچون ده‌كه‌ین”.
كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێم به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عیراق وابڕیاره له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا دابه‌شی بكات، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه، چونكه ئه‌و پاره‌یه له بودجه‌ی “حاكمه”یه، به‌ڵام ده‌بێت به‌دواداچون بكه‌ین و په‌یوه‌ندی بكه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق تا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه”.
وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم به‌دوری زانیوه سنور دابخرێت و ئه‌وه‌شی وتوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روبدات هه‌رێمی كوردستان به‌شی زیاتر له سێ مانگ خۆراكی هه‌یه. ده‌شڵێت “ئه‌وه‌نده‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵ توركیا‌و عیراق و ئێران كردوه به‌هیچ جۆرێك سنوره‌كان داناخرێن له هیچ دۆخێك‌دا، جگه له‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ناردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراقه‌وه، له‌ئێستادا بازرگانه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر خۆراك و پێداویستی ده‌هێنن به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌موو كۆگاكانی هه‌رێم پڕه له خۆراك و ته‌نانه‌ت ئێستا بڕی خۆراك زۆر زیاتره و كێشه‌ی كه‌می كۆگا هه‌یه”.