رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: ده‌مامك كاتێك پێویسته ئه‌گه‌ر نه‌توانرا به‌رده‌وام ده‌سته‌كان بشۆریت
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاوبووه‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و ڤایرۆسه بدۆرێته‌وه به جۆرێك كه وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی گرفتار كردووه نزیك له یه‌ك ملیۆن و نیو مرۆڤ تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه‌و تا ئێستا 70 هه‌زار كه‌سی كوشتووه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش داوای خۆپارێزی زیاتر له هاووڵاتیان ده‌كات و پێی وایه ته‌نها به رێگای به‌ستنی ماسك ناتوانرێت ئه‌و رێگریه بكرێت.
د.تیدروس ئادهانوم بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفراسَكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند كه هیچ چارەسەرێكی ئەفسووناوی نیە و دەمامك بەتەنیا ناتوانێت رێگری بكات لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
روونیكردەوە: دەمامك كاتێك بەكاربهێنرێت كە نەتوانرێت دەستەكان بشۆرێت یاخود دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكرێت.
سەرچاوە/ سكای نیوز