به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران: له سنوری سیده‌كان 182 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدران سه‌رجه‌میان نێگه‌تیڤ بوون
دوای ئه‌وه‌ی سێ حاله‌تی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناحیه‌یی سیده‌كانی سنوری قه‌زای سۆران تۆمار كران، كه ژنێك و دوو منداڵ بوون ژنه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرسه‌ی دایكی كردبوو له گه‌ڕه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه، دوای تر دوو منداڵی تووش بوونه، پاش تووش بوونی ژنه‌كه گوندی سمخه‌یلان له سیده‌كان كه ژنه‌كه‌ی تێدا نیشته‌جێه كه‌ره‌نتین كرا، دواتر 182 پشكنین ئه‌نجامدران، ده‌ركه‌وت كه هیچ كه‌س له‌وانه تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایانگه‌یاندووه كه، دوای وه‌رگرتنی 182 نمونه له سیده‌كان و هاووڵاتیانی گه‌ڕاوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان نێگه‌تیڤ ده‌رچون.
پێشتر سێ كه‌س كه به‌ركه‌وتوی توشبوه‌كانی گه‌ڕه‌كی كارێزانی هه‌ولێرن بون له ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و هه‌روه‌ها دو كه‌سی دیكه‌ش كه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی هه‌ندرێنی قه‌زای سۆران بون به توشبوی ڤایرۆسه‌كه تۆمار كران، دواتر تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ستیان به پشكنین كرد.