سەرۆكی فەرەنسا: بەبێ پێشمەرگە تێكشكاندنی داعش ئەستەم بوو

خواكوڕك
دوای گەیشتنی بە پایەتختی هەرێمی كوردستان‌و سەردانی كردنی بەرەكانی جەنگ لە چیایی زەردك, سەرۆكی هەرێمی كوردستان ‌و فرانسۆ ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لە دوای كۆبوونەوەیان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
فرانسۆ ئۆلاند سەرۆكی فەرەنسا دوای هیوا خواستن بۆ سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان گوتی:” بەبێ پێشمەرگە تێكشكاندنی داعش ئەستەم بوو, وە هاوكاری سەربازی و لۆجستی خۆمان بۆ هەرێمی كوردستان دوپاتدەكەینەوە و پێویستە چارەسەرێكی سیاسیی هەبێت بۆ موسڵی دوای داعش.

سەرۆك كۆماری فەرەنسا گوتیشی:” ئەو پێكهاتانەی لە ناوچە ئازادكراوەكاندا دەژین چیتر مەترسی لەسەر ئایندەیان نیی یە, بەڵام دەبێت موسڵ ئازاد بكەین و داعش لە عێراق و سوریا بسڕینەوە”
ئۆڵاند گوتیشی” هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا بەشدارن لە شەڕی دژی داعش”
شایەنی باسە لە سەرەتای شەڕی داعشەوە ئەمە جاری دووەمە كە فرانسۆ ئۆلاند سەردانی عێراق و هەرێم دەكات.

Back to top button