بۆریس جۆنسن ته‌ندروستی جێگیر ده‌بێـت و ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی

دوای ئه‌وه‌ی بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، به‌ هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی گواسترایه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ چاودێری چڕ، دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ له‌ ژێر چاودێری چڕ، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بریتانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ته‌ندروستیی بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ جێگیره‌ و وره‌ی به‌رزه‌ و به‌م نزیكانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كه‌ی.


ئیدوارد ئه‌رگار وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیران ته‌ندروستیی تێكچو و بۆ دووه‌م شه‌و له‌ چاودێریی ورد دا مایه‌وه‌، له‌ئێستادا ته‌ندروستیی جێگیره‌ و وره‌ی به‌رزه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا وتیشی، جۆنسۆن به‌ ئۆكسجین چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام نه‌خراوه‌ته‌ ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه‌، بۆیه‌ به‌منزیكانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تییكردنی حكومه‌ت.

بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر به‌رده‌وام بو و پله‌ی گه‌رمیی له‌شی به‌رزببوه‌وه‌، دووشه‌ممه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ به‌شی چاودێریی وردی نه‌خۆشخانه‌ی سانت تۆماس له‌ له‌نده‌نی پایته‌خت.

Back to top button