ترهمپ: رێكخراوی تهندروستی جیهانی زانیاری ههڵهی له بارهی كۆرۆنا به ئێمهداوه، لایهنگیری له چین دهكهن
دوای ئهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاوبووهو، ئهمریكا یهكێكه لهو وڵاتانهی كه زۆرترین تووش بووی به ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه، ئهمهش بوه هۆی ئهوهی كه سەرۆكی ئەمریكا رەخنە لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بگرێت بەوەی زانیاری هەڵەی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە به ئهمریكا داوه و لایەنگریشیان لە وڵاتی چین كردووە.
دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا، ئەمریكای راسپارد ئاسمانی خۆی بە ڕووی دەرەوەدا بە كراوەیی بهێڵێتەوە، لە كاتێكدا ئەم ڕێكخراوە بەشی زۆری پارەكانی لەلایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت.
ترەمپ گوتیشی، خۆشبەختانە ئامۆژگارییەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانیم رەتکردەوە و هەر زو گەشتەکانی وڵاتەکەم لەگەڵ چیندا راگرت. هاوکات رونیشیکردەوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەلایەن ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکاوە بەشێوەیەکی گەورە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، بەڵام لایەنگری چین دەکات.
سەرۆک دۆنالد ترەمپ بە زمانی هەڕەشەوە گوتی: بیر لەوەدەکەینەوە لە دوای کۆتایی ھاتنی قەیرانی کۆروۆنا، یارمەتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ببڕین لەبەر ئەوەی لەم قەیرانەدا وەكوو پێویست كاری نەكردوە، دهشنوسێت،ئایا دەبێت بۆچی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامۆژگاری هەڵەی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێشکەش کردبێت.