رۆحانی رۆژانی دژوار له پێش گه‌لی ئێرانن
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران ته‌شه‌نه‌ی كرد له ئێستادا نزیك به حه‌فتا هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ستدا سه‌رۆك كۆماری ئێران رایدهگهیێنت كه رۆژانی دژوارتر له پێش ئێرانن.
حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ھەموو ئێران‌دا بڵاوبووەتەوەو ھەموو لایەنە پوەیوەندیدارەكان بە یارمەتی خەڵك ھەنگاوی گەورەیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیوە.
سەرۆك كۆماری ئێران راشيگه‌ياند ، رۆژانی داھاتوو دژوارتر دەبن و ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیە پێویسته ھەموو لایەك بەیەكەوە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە ھاوكارو یارمەتیدەر بن.