له گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی شاری هه‌ولێر تووش بوونی 6 كه‌سی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یێندران
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوبووه‌وه، له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی هه‌ولێر تووش بوونی چوار ده‌كه‌سی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووش بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ی راگه‌یاند.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه : لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە هەموویان یەک خێزانن (دایک و باوک و منداڵەکانیان کە دوو کوڕ و دوو کچن) دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان، بەرکەوتەی تووشبووەکانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
٨ نیسان