توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌و وڵاتانه‌ی پێكوته‌ی دژه‌ سیل BCGیان به‌كارهێناوه‌ رێژه‌ی مردن به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متره‌

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاوبووه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ هیچ پێ كوته‌یه‌ك یان چاره‌سه‌رێكی دژ به‌و ڤایرۆسه‌ بدۆزرێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بینین له‌ زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاو بووه‌وه‌ته‌وه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر خه‌لكی گیانیان له‌ده‌ستدا توێژینه‌وه‌یه‌كیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات هه‌ر وڵاتێك پێكوته‌ی BCG تێدا به‌كار هاتبێت رێژه‌ی مردن به‌و ڤایرۆسه‌ كه‌متره‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ماڵپەڕی (Medrixv) توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئەو وڵاتەی خەڵکەکەی پێکوتەی BCG دژە سیلیان وەرگرتووە رێژەی تووشبوون و مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کەمتر لێ بەدیکراوە، به‌ به‌راورد بەو وڵاتانەی وەرگرتنی ئەم پێکوتەیە ناچاری نییە وەک ئیتاڵیا، ئەمریکا و چین.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتاندا بڵاوبووەتەوە و ئامارەکانیش لە وڵاتێک بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە، توێژینەوەیەک ئەنجامدراوە لەلایەن بەشی زانستی پزیشکی و پەیمانگەی تەکنەلۆژیایی نیویۆرک، لەبارەی ئەوەی پێکوتەی BCG کە دژی سیلە و لەخشتەی کوتانی منداڵان لە بەشێکی وڵاتاندا هەیە چ کاریگەرییەکی لەسەر تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا هەیە.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێن بەدواداچوونی زیاتر پێویستە بۆ دەرخستنی ئەم زانیاریە و بوونی بە راستییەکی زانستی.

Back to top button