لێژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی نوێنەران, چەکی عێراقی لە خاکی سوریا بوونی هەیە

 

ئەمڕۆ چوار شەممە لێژنەی ئەمن و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران باس لە بوونی چەکی عێراقی لە خاکی سوریا کرد و لەم بارەیەوە عەباس سەروت ئەندامی لێژنەکە ئاماژەی دا ئەم چەکانە لە دوای نسکۆ ئەمنیەکەی عێراق لە ساڵانی 2014 – 2017 کەوتووتە دەست داعش و سەرکردە و فەرماندە ناوەخۆییەکان بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەیەیان دەکەوێتە ئەستۆ و پێویستە سـزایەکی توند بدرێـن ، هەروەها دۆسێیەکانیان کە چەند لایەنێك هەوڵی داخستنی دەدەن پێویستە دووبارە بکرێـنەوە لەوانەش کەوتنی شاری موسڵ و ڕادەست کردنی شارەکان و کوشتارگەی سپایکەر و هەڵاتنی بە کۆمەڵی هێزە چەکدارەکان ،

س : موازین نیوز

Back to top button