لە کەرکوك بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو ئەفسەرێك کوژرا و دوو پـۆلیس برینداربوون

لە بەیاننامەیەکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە پارێزگای کەرکۆك ئەمڕۆ چوار شەممە گوتی ئەفسەرێك کوژرا و دوو پۆلیس بریندار بوون بە هۆی تەقینەوەی دوو بوومبی چێندراو لە دوو شوێنی جیاوازی شاری کەرکوك و ڕوونی کردەوە کە مەفرەزەیەك لە هەندەسەی لیوای 20 ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی ئیتیحادی شتێکی نامۆیان بینی و لەکاتی نزیکبوونەوەیان لێی تەقیتەوە و بووە هۆی بریندار بوونی دوو پۆلیس ، هەروەها لـە زنجیرە شاخەکانی کانی دۆبلان و لە کات پشکنین ناوچەکە لە لایەن فەوجی مغاویری یەکەمی لیوای چوار سەر بە فیرقەی شەشی پۆلیسی ئیتیحادی تونێلێکیان دۆزیەوە و لەم کاتەدا فەرماندەی هێزەکە چووە نێو تونێلەکە بەڵام بەهۆی تەقینەوەی تونێلەکە گیانی لە دەست دا ،

س : موازین نیـوز

Back to top button