بەیاننامەیه‌ك له‌ وەزارەتی پێشمەرگەوه‌

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ی گوله‌جۆ هێڕشیانكرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و له‌ ئاكامدا دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دڵنیایی ده‌داته‌ هاونیشتمانیان كه‌ خه‌ونی سه‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش وه‌ك چۆن رێكخراوه‌كه‌ له‌ رووی جوگرافیا تێك شكێندرا تێكده‌شكێندرێت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بە خەڵکی کوردستان رادەگەینین، وێڕای ناهەمواری بارودۆخی هەرێمەکەمان و خراپی دۆخەکە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە، بەڵام وەك هەمیشە، هێزی گیانفیدای پێشمەرگە لە ئامادەسازی و ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگریکردن لەخاك و خەڵکی کوردستان.

 

دەقی بەیاننامەی وەزارەتی پێشمەرگە:

شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلامارێکی ترسنۆکانەی تاریك پەرستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، لە شارۆچكەی كوڵەجۆ لە سنووری گەرمیان، لەساتی راوەدوونان و بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆریستانە، دوو پێشمەرگەی نەبەرد و ئازای سەر بە لیوای 5ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەكانی (ئیسماعیل فارس رەسول، سووركێو حەمە رەشید) شەهید بوون.

پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی شەوی رابردووی كوڵەجۆ دەکەین و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمانیان بۆ دووپاتدەکەینەوە.

بە خەڵکی کوردستان رادەگەینین، وێڕای ناهەمواری بارودۆخی هەرێمەکەمان و خراپی دۆخەکە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە، بەڵام وەك هەمیشە، هێزی گیانفیدای پێشمەرگە لە ئامادەسازی و ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگریکردن لەخاك و خەڵکی کوردستان.

لەکاتێکدا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر خۆرێکخستنەوەی شانە نووستووەکانی داعش و سەرهەڵدانەوەیان، بەم کارە چەپەڵ و ترسنۆکانەشیان ناگەنە هیچ ئامانجێك و بە بازووی هێزی پێشمەرگە ئەفسانەی سەرهەڵدانەوەشیان پووچەڵدەکەینەوە، ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و سوپای عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی دژ بەداعش.

نەمری بۆ شەهیدان

سەربەرزی بۆ خانەوادەکانیان

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٨ی ٤ی ٢٠٢٠

Back to top button