میدیاكارانی یەكێتی دژ بە حزبەكەیان سكالا تۆماردەكەن
خواكوڕك
دوای ئەوەی موچەی نۆ مانگیان وەرنەگرت میدیاكارانی یەكێتی بۆ چەندین جار هۆشداریان داوەتە بەر پرسانی حزبەكەیان لە ئەگەری زیاتر دواكەوتنی موچەكانیان, لە دواهەمین كاردانەوەیان هەڕەشەی تۆكاركردنی سكالا دەكەن دژ بەبەرپرسانی یەكێتی.
میدیا كارێكی یەكێتی كە نەیویست ئاماژە بە ناوەكەی بدەین بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” بڕیارە ئێمە كە ژمارەمان 450 میدیاكاری یەكێتی سكالا دژ بە بەرپرسانی یەكێتی تۆمار بكەین, سكالاكەشمان هەردوو ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی دەگرێتەوە.
ئەو میدیاكارەی یەكێتی گوتیشی:” نۆمانگە مافمان دەخورێـت هیچ كەسێكیش خۆمان لێناكاتە خاوەن, بۆیە سكالاكانمان دەبەینە بەردەم ڕێكخراوە جیهانی و نێودەوڵەتیەكانی مافەكانی مرۆڤ، بەتایبەت ئەو ڕێكخراوانەی كە یەكیتی وەكو ئەندامێكی سۆسیال دیموكرات هەماهەنگی هەیە لەگەلیاندا ، لەوانە : ڕێكخراوی سۆسیال ئینتەر ناشناڵ و سەندیكای رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی و UN و ڕیكخراوكانی مافی مرۆڤ.
میدیاكارەكەی یەكێتی گوتیشی:” سكالامان لە دژی هەر یەكە لە ( كۆسرەت رەسوڵ علی و هێرۆ ابراهیم احمد و عادل موراد و مەلا بەختیار )