وهزارهتی تهندروستی له 24 كاتژمێری رابردوو له ههرێمی كوردستان 21 كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
لهبهردهوامی گهڕان و پشكنین بۆ گومان لێكراو و ههڵگرانی ڤایرۆس كۆرۆنا وهزارهتی تهندورستی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهرئهنجامهكانی 24 كاتژمێری رابردووی له بهیاننامهی ژماره 43ێدا راگهیاند،
به پێی بهیاننامهكهی وهزارهتی تهندروستی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٦٠٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (١٣٥٩) هەولێر، (١٤٢) سلێمانی، (١٠٦) دهۆك.
دەرەنجام (٢١) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٢٠) پۆزەتیڤ، (١١) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٨)، (٦٥)، (٥١)، (٥٠)، (٤٩)، (٤٤)، (٣٢)، (٢٥)، (٢٤)، (١٣) ساڵ و (٥) پیاو تەمەنیان (٦٠)، (٣٥)، (٣٢)، (٢٥)، (٢٤) ساڵ، (٤) منداڵ تەمەنیان (١٠)، (٦)، (٦)، (٢) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەکی (سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان) زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، کچێکی تەمەن (١٣) ساڵ کە یەکیان لە ناحیەی بازیانە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٣)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٧٦٣) هاووڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٤٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٦٥) لە هەولێر، (٧٨) لە سلێمانی، (٧١٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٥١١٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٠٦) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٦٠٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (١٣٥٩) هەولێر، (١٤٢) سلێمانی، (١٠٦) دهۆك.
دەرەنجام (٢١) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٢٠) پۆزەتیڤ، (١١) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٨)، (٦٥)، (٥١)، (٥٠)، (٤٩)، (٤٤)، (٣٢)، (٢٥)، (٢٤)، (١٣) ساڵ و (٥) پیاو تەمەنیان (٦٠)، (٣٥)، (٣٢)، (٢٥)، (٢٤) ساڵ، (٤) منداڵ تەمەنیان (١٠)، (٦)، (٦)، (٢) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەکی (سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان) زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، کچێکی تەمەن (١٣) ساڵ کە یەکیان لە ناحیەی بازیانە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٠٩) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١١٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکیەکی گەورەداین ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٨ی نیسانی