لە نێوان وەزارەتی تەندروستی ئێران و هێزی پاراستنی تایبەتی سوپای پاسداران ناکۆکی دیتە ئاراوە

 

لەسەر لێدوانێكی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەسەر دۆخی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین ھێزەكانی پاراستنی تایبەتی سوپای پاسدارنی  ئێران بە توندی وەڵامی وەزارەتی تەندروستی دەدەنەوە.

 

 

دوای نوسینی وتارێك لەسەر ناڕونی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین لە لایەن كیانۆش جیھان پور كە ئاماژەی بە شاردنەوەی ڕاستیەكان كردبوو لە لایەن حكومەتی چینەوە ھێزەكانی پاراستنی تایبەتی سوپای پاسدارانی  ئێران بە توندی وەڵامی جیھان پور دەدەنەوە و داوا دەكەن لەكار لا بدرێت.

 

وتەكانی كیانۆش بۆتە ھۆی نیگەرانی باڵیۆزی چین لە ئێران و ئەو هێزەش کە راستەوخۆ لە ژێر فەرمانی ڕێبەری ئێران دان ئەو وتارەی كیانۆش بە مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ناودەبەن.

Back to top button