ئەردۆگان :ئێمە لە كۆرۆنا بەھێزترین

لە  وتارێكیدا كە تایبەت بوو بە بەساڵاچوان ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕایگەیاند كە وڵاتی توركیا لە كۆرۆنا بەھێزترەو پێویست بە ترس ناكات چونكە كۆرۆنا دەبەزێنین.

 

ئەردۆگان جارێكی تر كەوتەوە شانازی كردن بە سوپای توركیا و وتی

سوپای وڵات بەھەزاران كادری پزیشكی لەخۆگرتوەو ئەوەش دەخەینە خزمەت بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەكە و ئێمە لە ئێستا بە تەواوی لە ئامادە باشیدان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نەخۆشیەكە.

 

ئەو وتارەی ئەردۆگان لەكاتێكدایە كە تا ئێستا ٧٢٥ كەس مردوون و ٣٤١٠٩ كەسیش ھەڵگری ڤایرۆسەكەن

Back to top button