یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت بەرێوە چوو
یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بە سەرپەرشتی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەمڕۆ چوارشەممە بەرێوە چوو .
ئەو کۆبوونەوە لە دوای ئەوە هاتە ئاراوە پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکراو و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستانیش بڵاوکرایەوە
لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادە بوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەرێوە چوو ،باس لە سەر میکانیزم و چوارچێوەی یاسایی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرا .
.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی جەختی لەوە دەکاتەوە کە ئەنجامدانی چاکسازی بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی و شایستەبوونە ، بۆیە دەبێت هەموو بوار و سێکتەرە جیاوازەکانیش بگرێتەوە ، بۆئەوەی دابینکردنی ماف وئیمتیازاتی یاسایی مووچەخۆرانی ڕاستەقینە وشایستە حەقی خۆیان پێبدرێت .
.
لەکۆتاییدا وەزیرەکانی ئەو بوارە ، راپۆرتی تایبەتی خۆیان سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرد .
.هاوکات لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی راپۆرتی وەزارەتەکانی پەسەند کرد، دواتر گشت وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت ڕاسپێردران بە پێکهێنانی لیژنە لاوەکیەکان و دەستبەکاربوونیان بەبێ سەبرێکی زەمەنی لە چوارچێوەی ماددە و بڕگەکانی یاسای چاکسازیی کە لای هەموویان روونە و یاساکە بەردەستە .