نهێنی سەرکەوتنی ئەڵـمانیا لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنـا .

 

قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی تووشی شۆك کرد ، وایکرد ووڵاتانی جیهان بەگشتی هەوڵی بێ وچان بدەن بۆ ڕێگری لە تەشەنەی زیاری ئەم ڤایرۆسە ئەمەش لە کاتێك دا بوو ئەڵمانیا توانی زاڵ بیت بەسەری دا .

 

ئـایا نهێنیەکە لە چی دایە ؟ نهێنی سەرکەوتنی ئەڵمانیا لە ژمارەی ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد و ئامادەکردنی شوێنی تایبەت بۆ چاودێری بارودۆخە ناجێگیرەکان دایـە ،تەنانەت پێش قەیرانی کۆرۆنا ئەڵمانیا پێشەنگی ووڵاتانی ئۆرووپا بووە لە ژمارەی ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد ، لە ئەڵمانیا ئێستا نزیکەی 28 هەزار قەروێڵە هەیە لەگەڵ ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد لە ژووری چاودێری چڕ و حکومەت بەنیازە شوێنی دیکەش ئامادە بکات بۆ ئەوەی ژمارەی قەڕوێڵەکانی بگاتە 40 هەزار ،

 

لە ووڵاتانی دیکەی ئۆرووپا بۆ نموونە بەریتانیا تەنها 4000 شوێنی هەبووە بۆ تووشبوان بۆیە ناچار بووە هانا‌ی بۆ ئەڵمانیا برد و داوای یارمەتی کرد بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنـا ، و لەم بارەیەوە وەزیری تەندرووستی بەریتانیا مات هانکۆك گوتی باشترین تاقیگەی زانیستیمان هەیە بەڵام شوێنی پێویستمان نیـە ،

Back to top button