وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای ڕاگەیاند

لە راگەیاندراوێکدا  وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات ،  لە 24 كاتژمێری رابردوودا تا ئێستا لە سەرانسەری عێراق و  پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، پشكنینی  ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 2 هەزار و 83 كەسیتر ئەنجام دراوە ، لە کۆتاییدا دەرکەوتووە  83 حاڵەت تووشبوونیان بە پەتای كۆرۆنا پۆزەتیف دەرچووە کە بەم شێوەیەی خوارەوە لە لیستەکەدا تۆمار کراوە .

 

بەغدا/ روسافە: 12 حاڵەت

بەغدا/ شاری پزیشكی/ 3 حاڵەت

نەجەف: 24 حاڵەت

سلێمانی: 1 حاڵەت

هەولێر: 20 حاڵەت

كەربەلا: 3 حاڵەت

كەركووك: 1 حاڵەت

زیقار: 11 حاڵەت

بەسرە: 5 حاڵەت

 

هاوکات لە ڕاگەیاندروەکەدا هاتووە ، 4 كەسی دیكەش بەهۆی پەتای كۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە،کە بەم جۆرەن :

 

حاڵەتێك لە ناوچەی روسافەی بەغا

حاڵەتێك لە ناوچەی كەرخی بەغدا

2 حاڵەت لە بەسرە

 

وەك وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی پێدا، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 79 كەس بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە، بەم شێوەیە:

 

ناوچەی روسافەی بەغدا: 19 حاڵەت

ناوچەی كەرخی بەغدا: 4 حاڵەت

شاری پزیشكی لە بەغدا: 10 حاڵەت

نەجەف: 15 حاڵەت

سلێمانی 7 حاڵەت

هەولێر: 2 حاڵەت

دهۆك: 5 حاڵەت

كەربەلا: 8 حاڵەت

كەركووك: 4 حاڵەت

بەسرە: 5 حاڵەت

 

بەگشتی ، تا ئێستا سەرجەمی  ژمارەی تووشبووان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 1هەزار و 202 حاڵەت ،  69 كەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە  گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 452 كەس بە تەواوی چاک بوونەتەوە .

Back to top button