سەرۆك وەزیرانی توركیا سەردانی هەولێر دەكات
سەرۆك وەزیرانی توركیا سەردانی هەولێر دەكات
خواكوڕك
وا بڕیارە دوای چوار رۆژی تر سەرۆك وەزیرانی توركیا “بینالی یڵدرم” سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، هەر لەو سەردانەیدا، سەردانی بەغداش دەكات.
ئاژانسی “ئەنادۆلۆ”ـی توركی، لە هەواڵێكی بەپەلەیدا، بڵاوی كردەوە :” بە پێی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەكانی سەر بە سەرۆكایەتی وەزیران وەرگیراون، سەرۆك وەزیرانی توركیا بینالی یڵدرم رۆژانی 5 و 6ی كانوونی دووهەم سەردانی هەولێر و بەغدا”.
سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی توركیا، دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ فرانسوا هۆلاند، سەرۆكی فەڕەنسا گەشتە هەولێر و دوای سەردانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگ، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.