کۆمپانیای (جوهره‌ البخیت)، (2 مینی پاس و 3 ئۆتۆمبێل)دەبەخشێتە تەندروستی هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە (ئەحمەد شهاب ئەحمەد) بەڕێوەبەری کۆمپانیای (جوهرة البخيت) بۆبازرگانی ئۆتۆمبێل بە بۆنەی بڕیارێکی تایبەتی ئەو کۆمپانیایەوە  لە لایەن د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرو  دکتۆر تاریق بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرپێشوازی لێکرا

 

 

کۆمپانیای (جوهرة البخيت) وەک ئەرکێکی مرۆیی و نشتیمانی ، پێنج ئۆتۆمبێل دەبەخشێت  بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، کە پێک دێن  لە(2 مینی پاس و 3 ئۆتۆمبێلی ساڵون).

 

هەر بەم بۆنەوە  لەلایەن پارێزگاری هەولێر  دەست خۆشی و سوپاسی ئەو هەنگاوەیان کرا ،هاوکات فرسەت سۆفی  بە ئاماژەدان بە بارودۆخە نەخوازراوەی ئێستا لە سەردەمی کۆرۆنادا گووتی : هیوادارین نموونەی وەک ئێوە زۆربێت لە هاریکاری کردن و هەماهەنگی کردنی کەرتی تەندروستی کە لە پێنا و بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیاندایە .

Back to top button