سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  پرسەو سەرەخۆشی خۆی  ئاراستەی  بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە  پەیوەندیەکی  تەلەفۆنیدا جیادا  ، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی هەردووک  بنەماڵەی  شەهید سورکێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول کرد کە دوێنێ شەو لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆ شەهید بوون.

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی  هاوخەمی خۆی ،  ستایشی قارەمانێتی هەردوو پێشمەرگەی شەهیدی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا و دڵنیایی دانێ خوێنی ئەو شەهیدانەو سەرجەم شەهیدانی کوردستان هەمیشە ڕێنوێی ڕێگای بەرەو پێشچوونی کوردستان دەبێت .

Back to top button