ماڵپەرێكی عەرەبی: سوپایەك لەكەسایەتی سیاسی جیهانی پشگیری لە سەربەخۆی كوردستان دەكەن
خواكوڕك
ماڵپەری عەرەبی جدید راپۆرتێكی بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا باس لە بەهێزی لۆبی كورد دەكات لە جیهان و لە راپۆرتەكە دا دەلێت، دور لە بەغداد پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کودستان، کە ئاماژەی سەرسوڕهێنەری تێدا هەن، هەولێر بردۆتە قۆناغێکی گرنگ لە بەدەستهێنانی پشتیوانی کاریگەری نێودەوڵەتی لەبەرژەوەندی خۆی، ئەوەش لە پرۆسەی هاوکاریەکانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێم و سەردانە دیبلۆماسیەکانی بەرپرسانی باڵای وڵاتانی خۆرئاوا خۆی دەبینێتەوە.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ساڵی ۲۰۱٦ ژمارەیەکی دیار لە بەرپرسانی خۆرئاوا چونە هەولێر،لە نێویشیاندا بڕیاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپا بەدیکرا وەک وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، لۆکسمبورک،بەلجیکا و هۆڵەندا،ئەوە لە کاتێکدا کە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا،ئیتالیا،هەنگەریا،کەنەدا،بەریتانیا و ئەڵمانیا لەو ساڵەدا سەردانی هەرێمیان کردبو، ئەمە جگە لە سەردانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا.
لە لایەکی ترەوە سەردانەکان لە بواری ئەمنیشەوە بەردەوام بوون،لەوانە سەردانی نێردراوی ئەمنی تایبەتی بەریتانیا توم بیکیت، سەرۆکی سەرکردایەتی مەرکەزی ئەمریکی جەنڕاڵ لوید ئۆستن،شاندی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا،بان کی مۆن،سەرۆکی نوێنەرایەتی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا ئید رویس،سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی کەنەدا،جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا،سەرۆک وەزیرانی سوید و وەزیری کاروباری گەشەپێدانی دەولی وڵاتی بەریتانیا، لێرەوە ڕونە کە رێژەی سەردانەکانی نوینەرو کاربەدەستانی خۆرئاوا بۆ کوردستان چوارهێندەی ڕێژەی سەردانەکانە بۆ بەغداد و ئەوەش زۆرجار بۆتە هۆی ناڕەزایی لای هاوپەیمانی نیشتمانی و دەڵێن دەبێت ئەو سەردانانە لە ڕێگای بەغدادەوە بن نەک ڕاستەوخۆ بچنە کوردستان.
هاوکات لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان کۆنگرەو کۆنفرانسی تایبەت بە پرسی سەربەخۆیی بەردەوامەو کەسایەتیە سیاسی و ئەکادیمیە دیارەکان لە ئاستی باڵادا تێیدا بەشداری دەکەن و پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، دوا چالاکیش دیداری زانکۆی ئەمریکی بوو لە دهۆک کە تیشک خرایە سەر ئەو پرسەو شکستی حوکمڕانی لە بەغداد.
ئەم سەرکەوتنانەی سیاسەتی دەرەوەی هەرێم و بەهێزی پەیوەندیەکان و شکستی سیاسەتەکانی بەغدا وای کردووە کە پشتگیریەکان لە هەرێم ڕۆژ بەڕۆژ گەشە بکەن، بەڕای هەندێک لەچاودێران، ئیسرائیل ڕۆڵی هەیە لە سەرکەوتنی سیاسەتی دەرەوەی هەرێم و فراوان بوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ خۆرئاوا.
سەرچاوە
العربی الجدید