فراکسێۆنی پارتی : تەواوی مووچەکانیان بەخشییە دەزگایی خێرخوازی بارزانی بۆ ھاوکاری ھەژاران لەم دۆخە
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، لە هەوڵێکداو لەسەرەتای دیاردەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریان داوە هاوکاری هاووڵاتیان بکەن لە ڕێگای دەزگای خێر خوازی بارزانییەوە .
هەر بۆیەش تێکڕای ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنی پارتی بڕیاریان داوە ، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی پەرلەمانتاراندا مووچەکەیان بدەنە دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەوەی بە سەر هەژاراندا دابەشی بکەن .
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
لەوەتەی دەستپێکی هاتنی نەخۆشی کۆرۆنا داوامان لەسەرجەم هەڤاڵانمان کرد کە لەناوچەکانی خۆیان هاوکاری خەڵک بن بەبێ جیاوازی چیان پێکرا بیکەن ولەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانیش خۆبەخشانە هاوکاربن.
سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێکی دەستەجەمعیدا فراکسیۆنی پارتی هەر چل و پێنج هەڤاڵ بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەوەی هاوکاری هەژارانی پێبکەن.
هەموومان پێکەوە دەست لە دەست پەنا بەخوا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین، سوپاس بۆ حکوومەت و هەموو ئەو لایەنانەی لەئەرکدان دژی نەخۆشی کۆرۆناو شەوو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک و پێکەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنی.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
۸/٤/۲٠۲٠