دەرەنجامی نوێی پشکنینی کۆرۆنا لە هەڵەبجە
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە ، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا، منداڵێکی کوڕ تەمەن 9 ساڵان کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
وەزارەتی تەندروستی
٨ نیسان ٢٠٢٠