بارزانی لە كۆنفراسی رۆژنامەوانیەكە دا چی بە فرانسوا ئۆلاند گوت

خواكوڕك
 
پاش سەردانی بۆ پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆنگرەی رۆژنامەوانی لەنێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆك فرانسوا ئۆڵاند ئەنجامدرا، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەدا بارزانی گوتی ئێمه‌تان سه‌ربه‌رز كرد، به‌ هاتنتان.
 
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی نێوان سەرۆكی كوردستان و سەرۆكی فەرەنسا، بارزانی گوتی جارى يه‌كه‌م له‌ كاتێكدا شه‌ڕ سه‌خت بوو، نزيك بوو له‌ پايته‌ختى ئێمه‌ ئێوه‌ موجازه‌فه‌تان كرد و سه‌ردانتان كردين و ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستێكى مه‌زن بوو. هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه‌ هه‌ميشه‌ فه‌ره‌نسامان بينيوه‌ كه‌ پشتيوانمان بووه‌ و ئومێد ده‌كه‌ين هه‌ميشه‌ فه‌ره‌نسا پشتيوانمان بێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ين به‌ئاواته‌كانمان. 
 
 
سه‌رۆكى كۆمارى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند، رايگه‌ياند، ئێمه‌ سه‌ربه‌رزين به‌و ئه‌ركه‌ى پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجاميده‌دات و پێويسته‌ هه‌موومان به‌يه‌كه‌وه‌ له‌ پێناو نه‌هێشتنى تيرۆر كار بكه‌ين و ئه‌وه‌ ته‌نيا ئه‌ركى پێشمه‌رگه‌ نييه‌ و ئه‌ركى هه‌موومانه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ بكات.سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا هەروەها گوتىشی: ئه‌مڕۆ چووينه‌ ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ به‌ ئازايه‌تى و خوێنى پێشمه‌رگه‌ رزگار كراوون ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بوايه‌ ئه‌سته‌م بوو ئه‌و هه‌موو ناوچه‌يه‌ رزگار بكرێت و داعش تێكبشكێندرێت.
 
هه‌روه‌ها گوتى: فه‌ره‌نسا به‌شدارى له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مووسڵ ده‌كات و پێويسته‌ پلانمان هه‌بێت بۆ داهاتووى مووسڵ. روونيشيكرده‌وه‌، شتێكى گرنگه‌ كه‌ لێره‌ هه‌موو پێكهاته‌ و ئاينه‌كان له‌ لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌پارێزرێن و ئه‌وه‌ جێگه‌ى ستايشه‌. 
 
هەروەها بارزانی لەمیانی قسەكانی دا لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیە، رووی لە سەرۆکی فەرەنسا کردو ئەوەی خستەڕوو، کە فەرەنسا “هەمیشە پشت و پەنایەک بووە بۆ گەلی کوردستان، ئومێدێکی زۆرمان پێتانە، ئومێدیشمان وایە لە ئاییندەش فەرەنسا ببینین لە پشت خۆمان بۆ ئەوەی بگەین بە هەموو ئاواتەکانمان”. 
Back to top button