كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .. بارانبارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ .. سبه‌ى هه‌ینی

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ كاته‌كانى شه‌ودا ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى 10/4/2020، له‌ هه‌ولێر نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك جار بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى باران له‌ كات و شوێنى جیاوازدا هه‌یه‌.

 

Back to top button