بەرهەم ساڵح: مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق راسپارد
ئهمڕۆ پێنج شهممه. بهفهرمی مستهفا كازمی، بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی عێراق راسپێردرا، ئهویش دوای ئهوهی عهدنان زورفی كه پێشتر راسپێردرا بوو، كشایهوه و داوای لێبوردنی كرد.
ئهمهش دوای شکستهێنانی یەکەم و دووەم کاندید، ههریهك له محهمهد عهڵاوی و عهدنان زورفی، بەرهەم ساڵحی سەرکۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، راسپارد.
لە رێوڕەسمهكهدا هەریەکە لە عەمار حەکیمی سەرۆکی رەوتی سەدر، هادی عادمیی سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق و محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان ئامادە بوون.
هاوكات سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستانیش له راگهیهندراوێكدا، پشتیوانی خۆی له راسپاردنی مستهفا كازمی راگهیاند.
مستەفا کازمى کێیە؟
– ئیستا بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری عێراقییە
– پیاوێکی ڕۆشنبیر و نوسەرە
– ساڵی ١٩٦٧ لە بەغدا لەدایکبووە
– بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا هەیە
– بێجگە لە وڵاتنامەی عێراقی وڵاتنامەی هیچ شوێنێکی تری نییە
– بەردەوام وەکو ئاشتیخواز و نێوەندگیرێکی ئاڵۆزییەکان دەرکەوتووە
– دژبەرێکی سەرسەختی ڕژێمی بەعس بووە و نەفی کراوە
– پەیوەندی بە هیچ حزبێکی سیاسییەوە نەکردووە
– دامەزرێنەری ناوەندی “زاکیرەی عێراقییە” کە کاری دۆکۆمێنتکردنی تاوانەکانی سەدامە
– دامەزرێنەری دامەزراوەی گفتوگۆی مرۆییە
– بەرپرسی بەشی عێراقی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر بووە
– خاوەنی چەند کتێبێکی چاپکراوە لەوانە: مسألە العراق – المصالحە بین الماچی والمستقبل
– دیدگایەکی سەردەمیانەی بۆ سیاسەت و پێکەوەژیان هەیە
– پەسەندی خۆپیشاندەرانە
– پەسەندی ئەمریکایە
– پەیوەندی باشی لەگەڵ سەرۆک کۆمار هەیە
– بێجگە لە گروپە میلیشیا توندەڕەوە ئێرانییەکان سەرجەم لایەنەکانی تر پێیان باشە