كۆسرەت رەسوڵ: سەردانی سەرۆكی فەرەنسا زۆر گرنگە

خواكوڕك
دوای بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی هەرێمی كوردستان‌و شاندی وڵاتی فەڕەنسا بە سەرۆكایەتی سەرۆك كۆماری فەڕەنسا فرانسۆ ئۆلاندو‌و بە یاوەری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە‌و ژمارەیەك راوێژكارو پلەداری سەربازی فەڕەنسا رایگەیاند:” سەردانەكەی سەرۆكی فەڕەنسا لەو كاتەدا زۆر گرنگە”
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆسرەت رەسوڵ عەلی بە میدیاكانی رایگەیاند، سەردانی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە چونكە فەرەنسا وڵاتێكی زلهێزە و كێبڕكێی ئەمریكا دەكات لە ئەوروپادا.
لە وڵامی پرسیارێك كە پەیوەست بوو بەدانوستانەكانی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم, كۆسرەت رەسوڵ گوتی:” پێویستە هەموو لایەك بەشداری دانووستانەكان بكەن و هیچ لایەك بە تەنیا ناتوانێت فەرمانڕەوایی هەرێمی كوردستان بكات.

Back to top button