سەبارەت بە کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وەزیران ، گوتە بێژی حکومەت روونکردنەوە دەدات
لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە دەنگۆی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وەزیرانی کابینەی حکومەت ، دکتۆر جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند ، ئەو هەواڵە بێبنەمایەو هەندێک کەناڵی چەواشەکار وەک هەمیشە ئامانجیان بە لاڕیدابردنی ڕای گشتی بووە .
هاوکات ئاماژە بە وە کراوە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و لە ئێستادا خەمی سەرەکی حکومەت پاراستنی هاووڵاتیانە لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابین کردنی مووچە و خۆراکە بۆ سەرجەم مووچەخۆران و هاووڵاتیان .
دهقی روونكردنهوهكه:
“روونکردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە.
ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە. لەم كاتە ھەستیارەدا، پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران، لە كارە پێشینەكانی حكومەتە.
ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی، بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردووە.
داوا لە داواکاری گشتی دەکەین، رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر ، کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان