مستەفا کازمی پەیامێکی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە

مستەفا کازمی ڕاسپێردراو بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومت وەک سەرۆک وەزیران پەیامێکی تویتەری بە هەردووک زمانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردەوە ، وەک یەکەم ڕەچاوکردنی دەستووری عێراقی کە زمانی کوردی و عەرەبی بە زمانی فەرمی ناسێندراون .

 

مستەفا کازمی لە هەر دووک تویتەکەدا دەنووسێت بە ڕاسپاردنم بە ئەرکی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراقی ، پەیمان دەدەم لە بەرانبەر گەلە بەخشندەکەمان ، بۆکارکردن لە سەر پێکهێنانی حکومەتێک کە خواستی عێراقیەکابن بخاتە پێشینەی کارەکانی ، سەروەری نشتیمان و مافەکان بپارێزێت و کار بکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئابووری بەرەو پێش ببات .

 

 

 

Back to top button