سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  پشتیوانی خۆی بۆ مستەفا کازمی دەردەبڕێت

 

 

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە رێگەی تەلەفۆنەوە  پشتیوانی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی نوێی عێراق  مستەفا کازمی دەردەبڕێت .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات لە گەڵ پشتیوانی خۆی جەخت لەوە دەکاتەوە بە پێکەوە کارکردن و ڕەچاوکردنی خاڵەکانی دەستووری عێراق دەتوانین سەرکەوتووتر بین .

 

 

ئه‌مڕۆ 9/4/2020  مسته‌فا كازمی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بە شێوەی فەرمی  راسپێردرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی كه‌ پێشتر راسپێردرا بوو، كشایه‌وه‌ و داوای لێبوردنی كرد کە نەیتوانیوە کابینە پێک بهێنێت .

Back to top button