وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێک ئاراستەی رۆژنامەنووسان دەکات

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حالەتەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان داوادەکات بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی،  پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی راگەیاندن ، پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان .

 

جیا لە هێڵی گەرمی 122ئەم شوێنانەش دیاری کراون بۆ سەردان و پشکنینیان

 

 

  1. هەولێر • سەنتەری کۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند)

 

  1. سلێمانی • سەنتەری ڕاوێژکاری کۆڕۆنا (علی ناجی)

 

  1. دهۆ‌ك • سەنتەری ڕاوێژکاری هەناسە

 

  1. هەلەبجە • نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی کیمیاوی

 

  1. ڕاپەڕین • سەنتەری کۆنتڕۆلکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان

 

  1. گەرمیان • نەخۆشخانەی گشتی کەلار.
Back to top button