وەزارەتی تەندروستی : ئاماری چاکبوونەوەکان رووی لە هەڵکشان و جێگەی دڵخۆشییە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە ٤٥ ی خۆی لە بارەی تووشبووانی کۆرۆنا ئاماژە بەوە دەکات ئاماری چاکبوونەوەکان رووی لە هەڵکشانەوە ، ئەوانەشی وا لە ژێر چاوەدێری دان ، جێگەی مەترسی نین .
هاوکات ئاماری کەرەنتینە کراوان ، پشکنینەکان و ئاماری گشتی لەم ڕاگەیانداروەدا ئاشکرا دەکرێت .
کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٨١٩) هاووڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٣٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٥٤) لە هەولێر، (٤٦) لە سلێمانی، (٦٤٦) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٥٢٨٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٦) هاووڵاتی.
پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٢٩٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (١٠٤٧) هەولێر، (١٤٨) سلێمانی، (١٠٠) دهۆك.
دەرەنجام (٢) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٣٨) ساڵ وە دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە.
پارێزگای هەلەبجە (١) پۆزەتیڤ، کوڕێکی تەمەن (٢٠) ساڵ وە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣١١) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (135) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی نیسانی٢٠٢٠