نهێنی تر لەبارەی سلێمانی ئاشكرا دەبێت
لە نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی دا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو، لە كۆی كوردستان 1295 پشكنین ئەنجام دراوە، لەكۆی شەو پشكنینانەی ئەنجام دراوە تەنها 148 كەس لە سلێمانی پشكنینی بۆ كراوە لەكاتێكدا لە هەولێر 1047 پشكنین كراوە، لە دهۆكیش 100 پشكنین كراوە”.
وەزارەتی تەندروستی لە نوێترین راپۆرتی پشكنینەكانی دا رایگەیاندووە، كە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٢٩٥ پشکنین ئەنجام دراوە، ١٠٤٧ هەولێر، ١٤٨ سلێمانی، ١٠٠ دهۆك و دەرەنجام ٢ تووشبووی نوێ تۆمارکرا”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” كەمی پشكنین لە سلێمانی جێگای گومانە، ئەوەی دەكرێت لە سلێمانی مەترسی لە سەر خەڵكی سلێمانی دروست كردووە، ئاخر سلێمانی یەكەم ناوچەی كوردستان بوو كە تێیدا ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا راگەیاندرا، ناكرێت بەو ئیهماڵیە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە بكرێت یان بە هۆكاری سیاسی، تا ئەو رۆژەی كۆرۆنا لە جیهان مەترسیدار بێت، دەبێت پشكنینەكان بەردەوام بێت، بۆ سەڵامەتی خەڵكی شاری سلێمانی”.
سەرچاوەكە دەشلێت، كەمی پشكنین گومانی زۆری لەسەر سلێمانی دروست كردووە، ئەمەش بۆتە مەترسی لەسەر خەڵكی شاری سلێمانی”.