وەزارەتی دارایی و ئابووری : سندوقی خانهنشینی له ههرێمی كوردستان كارا دهكرێت
ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا بە لە بەرچاو گرتنی یاسای چاکسازی چەند بڕیارێکی دەرکرد.
لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دا بەڵینی کارا کردنی سندوقی خانە و تایبەت کردنی ژمارە بانکی دراوە .
دەقی بڕیارەکان
1- کاراکردنی سندوقی خانەنشینی لەهەرێمی کوردستاندا و کردنەوەی ههژمارێكی تایبەتی بانکی بۆ ئەو سندوقە.
2- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی راسپێردرا لەسەر ئامادەکردنی پەیکەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، کە دەبێتە تاکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینان لەهەرێمدا، بەشێوەیەک گشت خانەنشینانی (شارستانی، سەربازی، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، یەکە رێکنەخراوەکانی هێزەکانی پێشمەرگە) لەخۆدەگرێت.
3- بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری راسپارد بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پیشمەرگە، بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بگرنە بەر بەمەبەستی یەکخستن و رێکخستنی یەکەکانی ژمێریاری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
4- بڕیاردرا لەسەر پەیڕەوکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کردنەوەی ههژمارێكی کەسی بۆ سەرجەم موچەخۆران.
5- ئامادەکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانیەکان.
6- بڕیاردرا لەسەر هەماهەنگی تەواو لە نێوان لیژنەی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە پێناو جێبەجێکردنی خێرای یاساکەدا.