فڕانس پرێس:سەد پزیشكی ئیتاڵی مردوون

 

وڵاتی ئیتاڵیا گیرۆدەی دەستی پەتای كۆرۆنا بووە و جگە لە مردنی ھەزاران ھاوڵاتی ئێستا پەتاكە بۆتە ئاستەنگ بۆ كەرتی تەندروستی و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی خستۆتە مەترسی گەورە

 

ڕێكخراوی تایبەت بە تەندروستكارانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند كە تا ئێستا ١٠١ پزیشكی پسپۆڕ بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا مردون كە ئەوە زیانی گەورەی لە ڕەوشی چارەسەری توشبوانی ڤایرۆسەكە داوە

 

لە ئێستادا پزیشكانی ئەو وڵاتە داوای سەلامەتی و پاراستنی گیانیان دەكەن و داوای گرتنە بەری ڕێوشوێنی گونجاویان لە حكومەتی ئیتاڵی كردووە لە كاتی چارەسەری بەركەوتوانی ڤایرۆسەكە

Back to top button