وەزیری خوێندی باڵا : بە دڵنیاییەوە ناهێڵین خوێندی ئەمساڵ بفەوتێت
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆ و راگری په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باس لە پرۆسەی خوێندی ئەمساڵ دەکات و دەڵێت دڵنیا بن خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت و ناێلێن ڕەنجی خوێندکاران و قوتابیان بە فیڕۆ بڕوات .
لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا بۆ دڵنیایی تەواوی خوێندکاران و قوتابیان چەند بڕیارێک دەرکران و ئاماژە بەوە کراوە ئه‌گه‌ر هه‌تا 2ی ئایار، ره‌وشی ته‌ندروستی ئاسایی نه‌بێته‌وه، له رێی سیستمی ئۆنلاینه‌وه بۆ پشتیوانی له خوێندنی قوتابیان ده‌ست ده‌كرێت به خوێندن
هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سه‌رۆكی زانكۆكان و راگری په‌یمانگه‌كان پشتیوانی‌یان له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دووپات کردەوە .
لەمبارەوە وه‌زیری خوێندنی باڵا، ئارام محه‌مه‌د قادر گووتی ، قوتابیان و خوێندکاران و کەسوکاریان دڵنیا دەکەینەوە، کە خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆ ناچێت و زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن بۆ سەرخستنی پرۆسەى خوێندن و دڵنیاشم تەیدا سەردەکەوین .
.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت، سەرجەم زانکۆ و راگری پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەڵێنیان ، پشتیوان دەبن بۆ دەربازکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستمی خوێندنی ئەلیکترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتکاری).