به‌ڤیدیۆ: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر وسلێمانی و دهۆك ئه‌نجامدا
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگادار بوونی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان و گوێگرتن له داواكانیان و پێداویستیه‌كانیان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له رێی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییه‌وه، قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوبه‌رانی پۆلیسی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كرد و سووپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس ده‌ربڕی و سووپاسی كردن.
له په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی پۆلیسی پرسی و به جددی ئێوه بوونه‌ته سیمبوڵی قاره‌مانێتی و ئه‌و كاره‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵك، جێی شانازی هه‌موومانه و ئێوه جێی شانازین و سه‌ربه‌رزم پێتانه‌وه و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌م ئه‌ركه پیرۆزه بۆ پاراستنی ژیانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، لای خۆشیه‌وه ئاسۆ شێخ ته‌ها گوتی: ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی جه‌نابتان وامان لێده‌كات زیاتر هه‌وڵبده‌ین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌ی سه‌ر شانمان باشتر راپه‌ڕێنین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر دلێر نه‌جاڕ كرد و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس گوتی: له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا له ئه‌ركداین. خودی خۆمیش 20 كاتژمێر له‌سه‌ر شه‌قامم، له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆك وه‌زیران به بزه‌وه پێی گوت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی، له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه چۆنی، رێگه‌ت ده‌ده‌ن بچییه‌وه ماڵ؟
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موومان هاوكار بین ده‌توانین ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین. ره‌نگه به دانانی پرسه‌یه‌ك یان به گردبوونه‌وه‌یه‌ك، كه كه‌سانی نابه‌رپرسیار بیكه‌ن، خه‌ڵكێكی زۆر تووش بن، ده‌مه‌وێت به هاووڵاتیان بڵێم، ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نیا ئازاری خۆیان ناده‌ن، به‌ڵكو ئازاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن.