سلێمانی.. رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كاته‌وه
دوای زیاتر له مانگێك له وه‌ستانی ده‌وامی فه‌رمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هۆیی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستاشی له‌گه‌وو بێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر جه‌م شار و شارۆچكه‌كان به‌رده‌وامه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هێشتا نه‌ڕه‌ویته‌وه، له سلێمانی بڕیاره ده‌وامی دادگاكان بۆ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و چوار شه‌ممان بكرێته‌وه.
به پێێ نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕیاردراوه كه دادوه‌ران له رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و چوارشه‌ممان ده‌ست بكه‌نه‌وه به ده‌وامی ئاسایی
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه كه دادوه‌ران به مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی كاره‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕاو كه‌یسانه‌ی كه له ئێستادا هه‌ن پێویسته له نێو بنكه‌كانی پۆلیس ده‌وام بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه