به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا برای سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی پێشتر میدیاكان گیان له‌ده‌ستدانی هاونیشتمانیه‌كی دیكه‌ی كوردی له بریتانیا به ناوه‌كانی (شاد حامید فەرەج) ئەندازیاری تەلارسازیبە هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری لەندەن بەریتانیا راگه‌یاند ئه‌مڕۆ كه‌سێكی دیكه كه دانیشتووی شار سلێمانیه گیانی له ده‌ستداوه.
به پێی زانیاریه‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کامەران سەید مەجید، له دایكبووی ساڵی 1959ی شاری سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و برای دلێری سه‌ید مه‌جید، بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە نەخۆشخانەی “رۆیاڵ برۆمتۆن” لە لەندەن، گیانی له ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی كه برای سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێـی له ۲٠۲٠/۳/۲٠ بە مەبەستی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش هەوڵێکی زۆر لەلایەن پزیشکەکانەوە، بۆ چارەسەی ئەم نەخۆشییە کووشندەیەی ئێستاکە دنیای گرتوه‌تەوە، کۆچیی دوایی کردووه.