رووس نه‌فت كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت هاوسەنگی بۆ بازاڕەکانی نەوت ده‌گێڕێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی رووسیا و سعودیه‌ بڕیاریاندا كه‌ رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له‌ جیهاندا كه‌م بكه‌نه‌وه‌ كۆمپانیای رۆسنەفت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیا بڕوایوایە کە کەمکردنەوەی 10 ملیۆن لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە رۆژێکدا لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتەوە بەس دەبێت بۆ هاوسەنگکردنەوەی بازاڕەکانی نەوت.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری به‌رپرسێكی کۆمپانیانی نەوتی رۆسنەفت ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ رۆسنەفت بڕوایوایە کەمبوونەوەی خواستی جیهانی بۆ نەوت لەم مانگەدا دەگاتە نزمترین ئاستی و لە مانگی داهاتوودا دەست بە بەرزبوونەوە دەکاتەوە.

 

هه‌روه‌ها کۆمپانیا روسی پێشبینی دەکات داواکاری جیهان بۆ نەوت لەم ساڵدا بگاتە 5 بۆ 7 ملیۆن نەوت بەرمیل لە یەک رۆژدا کە لەساڵی پار کەمترە.
Back to top button