له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی كه‌سێكی دیكه‌ی تووش بوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووه‌وه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو تا ئێستا چاكبوونه‌وه‌ی 94 كه‌سی له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر چاك بوونه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ كه‌سێكی دیكه‌ له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی چاك بووه‌و دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند جارێك پشكنین خۆشبه‌خاته‌ پشكنینه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوو گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

به‌چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌وه‌ له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یشته‌ 95 كه‌س

Back to top button