بۆریس جۆنسن: به‌شی چاودێری چڕی جێهێشت و ته‌ندروستی باش بووه

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له بریتانیا بڵاو بووه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بۆریس جۆنسن تووش بوونی خۆی به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو برایه ژێر چاودێری چڕ، له نه‌خۆشخانه‌ی سانت تۆماسی له‌نده‌ن كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به ته‌ندروستیه‌كی باش به‌شی چاودێری چڕی جێهێشت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له نه‌خۆشخانه‌ی سانت تۆماسه‌وه له به‌شی چاودێری ورده‌وه بۆ به‌شی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش قۆناغی یه‌كه‌می چاكبونه‌وه‌و په‌ڕاندنی ڤایرۆسه‌كه‌یه.
جێی بباسه جۆنسن به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستیه‌وه رۆژی دووشه‌ممه ره‌وانه‌ی به‌شی چاودێری ورد كرا.وه‌زیری ده‌ره‌وه كارووباره‌كانی حكومه‌تی بریتانیای به‌ڕێوه‌ده‌برد.