توێژینه‌وه‌یه‌ك تا ئێستا توانراوه‌ ته‌نها %6 تووشبوان تۆمار بكرێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماری تووش بووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و نیو هه‌ژمار كردووه‌و رۆژانه‌ش ئاماره‌كه‌ روو له‌ هه‌ڵكشانه‌، توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌وه‌ی تۆماركراوه‌ ته‌نها %6 تووش بوانه‌.

توێژەرانی ناوەندی گۆتێنگێن بە لێکدانەوە لەسەر تووشبووانی جیهان هەتا ٣١ی مارس بەو ئاکامە گەیشتوون کە تەنیا ٦ لەسەدی تووشبووانی کۆڕۆنا لەلایەن وڵاتانەوە دیتراونەتەوە و تۆمار کراون.

هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  هەتا ٣١ی مارس زیاتر لە ٦ ملیۆن کەس لە جیهان تووشی کۆڕۆنا بوون.

Back to top button